-
Notifications
You must be signed in to change notification settings - Fork 2
/
KurdishLyricsCorpus.json
8175 lines (8174 loc) · 543 KB
/
KurdishLyricsCorpus.json
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45
46
47
48
49
50
51
52
53
54
55
56
57
58
59
60
61
62
63
64
65
66
67
68
69
70
71
72
73
74
75
76
77
78
79
80
81
82
83
84
85
86
87
88
89
90
91
92
93
94
95
96
97
98
99
100
101
102
103
104
105
106
107
108
109
110
111
112
113
114
115
116
117
118
119
120
121
122
123
124
125
126
127
128
129
130
131
132
133
134
135
136
137
138
139
140
141
142
143
144
145
146
147
148
149
150
151
152
153
154
155
156
157
158
159
160
161
162
163
164
165
166
167
168
169
170
171
172
173
174
175
176
177
178
179
180
181
182
183
184
185
186
187
188
189
190
191
192
193
194
195
196
197
198
199
200
201
202
203
204
205
206
207
208
209
210
211
212
213
214
215
216
217
218
219
220
221
222
223
224
225
226
227
228
229
230
231
232
233
234
235
236
237
238
239
240
241
242
243
244
245
246
247
248
249
250
251
252
253
254
255
256
257
258
259
260
261
262
263
264
265
266
267
268
269
270
271
272
273
274
275
276
277
278
279
280
281
282
283
284
285
286
287
288
289
290
291
292
293
294
295
296
297
298
299
300
301
302
303
304
305
306
307
308
309
310
311
312
313
314
315
316
317
318
319
320
321
322
323
324
325
326
327
328
329
330
331
332
333
334
335
336
337
338
339
340
341
342
343
344
345
346
347
348
349
350
351
352
353
354
355
356
357
358
359
360
361
362
363
364
365
366
367
368
369
370
371
372
373
374
375
376
377
378
379
380
381
382
383
384
385
386
387
388
389
390
391
392
393
394
395
396
397
398
399
400
401
402
403
404
405
406
407
408
409
410
411
412
413
414
415
416
417
418
419
420
421
422
423
424
425
426
427
428
429
430
431
432
433
434
435
436
437
438
439
440
441
442
443
444
445
446
447
448
449
450
451
452
453
454
455
456
457
458
459
460
461
462
463
464
465
466
467
468
469
470
471
472
473
474
475
476
477
478
479
480
481
482
483
484
485
486
487
488
489
490
491
492
493
494
495
496
497
498
499
500
501
502
503
504
505
506
507
508
509
510
511
512
513
514
515
516
517
518
519
520
521
522
523
524
525
526
527
528
529
530
531
532
533
534
535
536
537
538
539
540
541
542
543
544
545
546
547
548
549
550
551
552
553
554
555
556
557
558
559
560
561
562
563
564
565
566
567
568
569
570
571
572
573
574
575
576
577
578
579
580
581
582
583
584
585
586
587
588
589
590
591
592
593
594
595
596
597
598
599
600
601
602
603
604
605
606
607
608
609
610
611
612
613
614
615
616
617
618
619
620
621
622
623
624
625
626
627
628
629
630
631
632
633
634
635
636
637
638
639
640
641
642
643
644
645
646
647
648
649
650
651
652
653
654
655
656
657
658
659
660
661
662
663
664
665
666
667
668
669
670
671
672
673
674
675
676
677
678
679
680
681
682
683
684
685
686
687
688
689
690
691
692
693
694
695
696
697
698
699
700
701
702
703
704
705
706
707
708
709
710
711
712
713
714
715
716
717
718
719
720
721
722
723
724
725
726
727
728
729
730
731
732
733
734
735
736
737
738
739
740
741
742
743
744
745
746
747
748
749
750
751
752
753
754
755
756
757
758
759
760
761
762
763
764
765
766
767
768
769
770
771
772
773
774
775
776
777
778
779
780
781
782
783
784
785
786
787
788
789
790
791
792
793
794
795
796
797
798
799
800
801
802
803
804
805
806
807
808
809
810
811
812
813
814
815
816
817
818
819
820
821
822
823
824
825
826
827
828
829
830
831
832
833
834
835
836
837
838
839
840
841
842
843
844
845
846
847
848
849
850
851
852
853
854
855
856
857
858
859
860
861
862
863
864
865
866
867
868
869
870
871
872
873
874
875
876
877
878
879
880
881
882
883
884
885
886
887
888
889
890
891
892
893
894
895
896
897
898
899
900
901
902
903
904
905
906
907
908
909
910
911
912
913
914
915
916
917
918
919
920
921
922
923
924
925
926
927
928
929
930
931
932
933
934
935
936
937
938
939
940
941
942
943
944
945
946
947
948
949
950
951
952
953
954
955
956
957
958
959
960
961
962
963
964
965
966
967
968
969
970
971
972
973
974
975
976
977
978
979
980
981
982
983
984
985
986
987
988
989
990
991
992
993
994
995
996
997
998
999
1000
{
"contact-info": {
"name": "Sina Ahmadi",
"email": "ahmadi.sina@outlook.com",
"homepage": "https://sinaahmadi.github.io/"
},
"source": "https://github.com/KurdishBLARK/KurdishLyricsCorpus",
"date": {
"@when": "2020-03",
"#text": "March 1st, 2020"
},
"lyrics": [
{
"@id": "63",
"div": {
"head": "تۆز دەکا",
"singer": "ئیبراهیم فەتاحی",
"audio": "https://drive.google.com/uc?export=download&id=1NuHXtoUxI-Kb3JV-IAAYvN3Bx-Mk6N6A",
"lg": [
"گشتی دەڵێی مەرەزی",
"سپی دەڵێی کاغەزی",
"داوای دوو ماچم لێ کرد",
"دەیگووت ئەتۆ دەمگەزی",
"بە قوربانی چاوی بێ",
"سەد موغازەی سەقزی",
"لە سەر چی لە من تۆرای",
"لە سەر چی لە من زیزی",
"تۆز دەکا تۆز دەکا",
"تۆزی نەرمە تۆز دەکا",
"ئەگەر دەچێ بۆ حەمام",
"خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا",
"ئەگەر دەچێ بۆ کانی",
"جحێڵان ئاڵۆز دەکا",
"وەک سەرکردەی ئەلمانی",
"کەوتوومە سەرگەردانی",
"وەباڵ بە ئەستۆم جوانی",
"نایەی پێکەوە جووت بین",
"سەردەشتی یا لاجانی",
"بە تورجان قایل نابێ",
"شەرت بێ ببمە بۆکانی",
"ماڵیان لە ماڵمان دوورە",
"بەلەکی دەڵەی توورە",
"بە مسقاڵی دەفرۆشێ",
"کافرەی لە خودا بە دوورە",
"قسان دەکا بە زاری",
"دەڵێی عوود و سەنتوورە",
"داوای دوو ماچم لێ کرد",
"دەیکووت سمێڵت زوورە",
"لە سەر کانیە کەڵانتەر",
"لەت لەتم کەن بە خەنجەر",
"سەیری قەدەم لێدانی",
"وەک نیزامی سەد ئەسکەر",
"حەو فەرسەخم لێ دوورە",
"حاکم بە شەمەنەفەر",
"مانگی لێنێ وەستاوی",
"سۆنەی گەردن مراوی",
"کێ بەردی پێدا داوی",
"سەر و ماڵم دەفرۆشم",
"ئەگەر هەڵبێنێ چاوی",
"تورجانی بۆ دەفرۆشم",
"شەش دانگی شیلاناوی",
"خاکی دنیام بە سەری",
"زێڕی هەژدە عەیاری",
"سپی دەڵێی مەخمەری",
"ناوێرم دوو قسەی لێ بکەم",
"لە ترسی دەردەسەری",
"نایەی پێکەوە جووت بین",
"توخوا نەمکەی بێبەری",
"سەفەرێکم گرتە بەر",
"بێمە دیار و نادیاری",
"ئەوە دەچم بۆ بۆکان",
"چت بۆ بێنم بە دیاری",
"هاتم لە لای ئۆینەچی",
"کەس نازانێ دەڵەم چی",
"کەوشەکانت دەماڵم",
"بۆ سەر داوەتێ دەچی",
"وردەواڵە هەڵدەگرم",
"لە دوای دەبم بە چەرچی",
"دەردت لە ماڵم کاڵێ",
"کەزیەی بەندی ڕەشماڵێ",
"پێم عەیبە و پێم ئیرادە",
"بۆی بکەم ماڵە و ماڵێ",
"دە بڕۆ دایکت ڕازی کە",
"بابت بۆ من هیچ ناڵێ",
"سێ گەز بە گەزی جۆڵا",
"باسکم لە گەرنت هاڵێ",
"زێڕی هەژدە عەیارە",
"نایبینم جار و بارە",
"لەیلم چارم ناچارە",
"ڕەببی لێت مبارەک بێ",
"ئەو کراسە گوڵ هەنارە",
"ئەی وەی ئاگای لە تۆ بێ",
"سەد جار ئەو شێخەی بیارە",
"سەقزی بۆ هەرزانە",
"شەش دانگی دیواندەرە",
"لە جێوە هەی لە جێوە",
"لە باڵاکەی بە پێوە",
"خودا بمکەی بە سێوێ",
"بچمە باغەڵ خڕێوە",
"ئەی وەی پەسەندی خەڵکی",
"چبکەم دڵم زۆر پێوە"
]
}
},
{
"@id": "77",
"div": {
"head": "کراس زەردێ",
"singer": "رەزا بابامیری",
"audio": "https://drive.google.com/uc?export=download&id=1u7t8PI57ENGUvB_nl27X3wjSCDqQyJlz",
"lg": [
"رۆژێک واڕێک کەوت کەڕێگام کەوتە ماڵی یارەکەم",
"دیم کە وێساوە بەتەنیا نەونمامی گوڵبەدەم",
"پێی کەنیم، پێم وت دەمێکە چاوەڕێی ئەو فوڕسەتەم",
"ئێستە تەنیا جارێ وا دەس پێشکەری ماچت دەکەم",
"تاوێ لاتڕابوێرم جا بەرۆکت بەردەدەم",
"پێی کەنی فەرمووی ئەزانی گوایە من چیم لێت ئەوێ",
"هەر هەلێکی وا بەساڵێ جارێ بۆمانڕێ کەوێ",
"ماچ و دەسبازی لەبۆ دڵدار ئەبێ، پرسی نەوێ",
"دەستی خستە گەردنم، جا وەرە دڵ بسرەوێ",
"پاش ئەوەیڕامانبوارد بەینێ بە یاری دوو بە دوو",
"شێوەیەکی بەزمی دڵداری لە ناوا هات و چوو",
"ئاخی هەڵکێشا لەپڕ فرمێسکی گەرمی کەوتەڕوو",
"پێی وتم، ژینی دڵداری بێسەرنجامن هەموو",
"زۆر دەترسم ئێمە لێک ببڕین، نەگەین بە ئارەزوو",
"ئێستە دەتبینم کە ئەو عەهدت لە بیر بردووتەوە",
"ئەو گڕەی بۆ من لە دڵیا بوو هەمووی نیشتۆتەوە",
"وەک نە بای دیبێ نە بۆران گشتی هەر لەبیر چۆتەوە",
"کاکە مەدهۆش تۆ بناڵێنە، وەی بە دەردی خۆتەوە",
[
"بەرانبەرم دامەنیشە، جەرگت دەرهێنام لەڕیشە",
"ئەو دەردەی لە تۆە لە منیشە، کراس زەردێم لێ ئاڵاوە",
"قوربانت بم چاوئەستێرە، خزمەتێکمان پێ بسپێرە",
"هەر ئەوڕۆمان ماوە لێرە، کراس زەردم لێ ئاڵاوە",
"کراس زەردم بۆ بکەن بە بووک، بۆم بەرنە باخی شەقڵاوە"
]
]
}
},
{
"@id": "200",
"div": {
"head": "بەیتی موحەمەدی حەنیفه",
"singer": [],
"audio": [],
"lg": [
"خالق هەر ئە تو هەوی",
"تۆ بڵندان دەکەی نەوی",
"مردن هەورازی قەوی",
"کەسی لێ وەسەر ناکەوی",
"کەسی لیێ ناکەویتە سەر",
"دنیا بۆ کەس نییە هەتا سەر",
"ئەتوی ڕوحبەر و ڕوحدەر",
"بەیتێکم هاتە سەر زار",
"یا سەعید و یا غوفار",
"یا کەریمی کەرەمدار",
"قەتم نەکوتوە چجار",
"بۆم ڕەوان پکەی ئەو جار",
"بۆم ڕەوان پکەی سوبحان",
"من دەبڵێم بە ڕوح و جان",
"ئی زەمانی ئەسحابان",
"وەختی سەیدی ئاخری زەمان",
"ڕەئیس بوو بۆ ئەملییایان",
"زەمانە وەها هەڵ برد",
"خوداوەندی میری مەزن کارێکی وای کرد",
"دەجەیلی و فوزەپلی لەشکرێکی گەورە و گرانیان دەکرد",
"بە ئەجەلە و دەستووبرد",
"لە عەرزەڕۆمێ هەڵ برد",
"ڕووی لە مەملەکەتەکەی مەککە و مەدینان دەکرد",
"سویند بە سەننەمی گەوران",
"موسوڵما نببنە بەوران",
"پچنە بن پەڕڕەی هەوران",
"سەریان دێنين بە تەوران",
"لە قالبيان دەستێنین گیان",
"نابێ بمێنن موسوڵمان",
"دنیامان بۆ دەبێ ڕەوان",
"موسوڵمان کاریکی وایان کردووه",
"دنیایان خراپ کردووه",
"هەچ جێیە ڕوویان تیێ کردووە",
"سەر وەک تەرزە کەوتووە",
"بێ ڕەفیق و بێ ئامباش",
"کەلاک دەخەن وەک قەل و داڵاش",
"لشکریان ساز کرد خاشخاش",
"ئەگەر لە ئەرزەڕۆمێ هەڵ برد",
"ڕوويان لە مەککە و مەدينان کرد",
"هەوەڵ مالیکی هەژدەر",
"قەرەوڵ بووە بە جەوهەر",
"زانی لەشکریان هاتە سەر",
"هەموی کافری بەد حونەر",
"بە نیزام و بە عەسکەر",
"بە گورز و شێر و خەنجەر",
"لە خۆیان داوە جەوهەر",
"بە تانوت و بە حونەر",
"ئەوە موسوڵمان لشکریان هاته سەرئ.",
"ئەو محەممەدی ساحێب جەماڵ",
"بە بێ فکر و بێ خەیاڵ",
"دانیشتبوو خۆش ئەحواڵ",
"دەگریان ماڵ و منداڵ",
"خالق هەر ئەتۆی لە سەر",
"دنیات دانا سەرانسەر",
"کێوت لێکردنە لەنگەر",
"هاتن کافری بیحونەر",
"ئەسحابەی ساحێب جەوهەر",
"گورز و گۆپاڵ و خەنجەر",
"لە مەدينەی کەوتنە دەر",
"لەشکر کران بەرامبەر",
"لشکر ئەو بەر ئەو بەرە",
"ئەسحابە پەڕ بە سەرە",
"پرسیاریان کرد لە وانە",
"لە سەر چتانە ئەو گەڕانە",
"بۆ ئیرە خاکی خۆتانە",
"یان بێزارن لە جانە؟",
"ئیعلانیشدیاندا.",
"کە ڕۆژ لە بورجی منەووەر دەهاته دوره",
"پاڵەوانێک لە خۆی قایم دەکرد",
"گورز و کەمەند و شیر وخەنجەرە",
"مەردێکی یەکجار ساحێب حونەرە.",
"ئەگەر دادەنیشن لە مەجلیسی دەڕەنگینه",
"زۆر درێژە مەکەنەوە لە قسە و لە بوختانی کەس نەدینە",
"بە عام سڵاوات بدەنەوە لە دیداری محەممەدیمەدينە.",
"ئەگەر دادەنیشن لە مەجلیس و دیوەخانە",
"زۆر درێژە مەکەنەوە لە قسە و لە بوختانە",
"بە عام سڵاوات بدەنەوە لە دیداری پێغەمبەری ئاخریزمانه.",
"لە گەڵ ئێيوەمە ئەهلی ماجەرایە",
"کەسێکی ئەگەر جانفیدایه",
"شێرە و مەردە و لە شەڕێ هەڵنایه",
"بزاننئەوە موقەددەری خوڵايە",
"کافران لەشکریان دوایی نایە",
"ئێمە کەمێک تەڵخ ئەحواڵين",
"ئەوان دەڵین ساحێبی گەنج و ماڵين",
"بە فەرمانی بێمەکان",
"ساز بوون لەشکری ئەسحابان",
"خێوەتیان لە پێش هەڵدان",
"وەکوو شێری گەرمەلان",
"چۆن دەبوو سويحان سوبحان!",
"گرتیان دەرگاهی ڕەحمان",
"تۆز گرتی بەری عاسمان",
"بەرامبەریان ڕاوەستان",
"قەت زەڕڕێک نەدەترسان",
"لە بۆ ڕۆژی دل هێشان",
"بۆ قرەقڕ و شير لێکدان",
"ڕاوەستان بۆ فکر و سان.",
"پاڵەوانێک لە کافران هاتە مەیدانێ، ئەو پاڵەوانە",
"بەیتی محمەدی حەنیفە",
"هەر ڕوژەی سێ ئەسحابەی نەبی دەبڕیەوە سەرە",
"ئەسحابە پێیان نەدەبردەوە زەفەرە",
"یەگجار ڕەشید و بە حو نەرە",
"رووپۆشی نیقابیکی گەوهەرە",
"هەتا نۆرە دەکەوەوە وەختی شێرعەلی هەیدەرە",
"بە ئیجازە ئەو لە خیوەتێ دەهاتە دەرە",
"بوو بە قیامەت، لەشکر ڕاوەستان ئەو بەر ئەو بەرە",
"مەیدان مەیدانی هەیدەرە.",
"سبحەینێ هەتا ئیوارێ",
"خوێن وەکوو باران دەبارێ",
"شەڕ و کێشە و قەڕقەش و بنارێ.",
"هەر تک لایان قووەت دارن",
"هەرتک وەک شێر ئینتیزارن",
"ساحێبی جەوهەردارن .",
"سوبحانەڵڵا چۆن قەوماوە!",
"هەرتک لەشکر مەحتەل ماوە",
"هەتا حەوت ڕۆژ ئەو دوو لاوە",
"کەللەیان لە یەکتری داوە.",
"سبحەینێەک وەختی تاو هەڵاتە",
"کەوتنە مەیدان و قاش قاش و هەڵاتە",
"ئەو ڕۆ کە ڕۆژی خەباتە",
"هەرتک بە حونەر و ساحێب زاتە.",
"چون زەمانی پێغەمبەرەا",
"دەپاڕاوە، دەیگوت:",
"خودایە هەڵبەت تۆ موقەددەرت لە سەرە",
"دەنا عەلی بەجەوهەرە",
"بۆ هیچ پێی نابا زەفەرە",
"ئەو کەوتنە شان کێشانە",
"شەڕە و گەردن بادانە",
"دەپسێن ئاڵقەی زرێیانە",
"بە عومری عومردار و عومر بەرە",
"تۆفیقی خستە دەستی ئیمامی هەیدەرە",
"لە عەرزی دا، خستی،",
"جووتیک زەردە مەمی کەوتەدەرە.",
"کوتی: مەرد بەو مەمکوژە و ئەمن بەرە",
"دەبمە غوڵامی ئەو پێغەمبەرە",
"ئەتو بم کە دەست نەزەرە",
"بم گرە، بلی: دەست بەسەرە.",
"ئەوە دایکی محەممەد حەنیفەیەیە.",
"ئەگە هینایان سەلامی کرد و تەعزیمی کرد؟",
"[پێغەمبەر] کوتی : کیژی چاو بەنگییە",
"ئەتۆ عەسلت فوزەبلییە",
"پاڵەوانی وەک تۆ نییە",
"پێم بڵێ ئەتۆ نێوت چییە؟",
"کوتی: نێوم ئەستییە",
"ئەی ئەستی سەر بە دوژوارە",
"کەلیمەی شەهادەتت بێتەوە لە زارە",
"تا لە ئەسحابەیەکت پکەمەوە مارە",
"خودا پێکی هێنای کار و بارە",
"لاچو لە سەر دینی کوفارە.",
"ڕا وەستا بە تەڕدەستییە",
"جا بزانین ئەوە جوابی چییە؟",
"دەیگوت: ئەی نەبیە، تۆم نەبییە",
"چەندی ئەسحابەی هەن لە عەرزییە",
"هێندەش بێن، بلین : ئەوە هەموەی عاسمانیە",
"هیچ ئەسحابەم قەبووڵ نییە",
"هیچی لە قابیلی مندا نییە",
"لەڕۆژی مەیداندارییە",
"من شێرم ئەوان ڕیوییە",
"بۆ عەلی بوم بێ بەرییە",
"حاشا لە دای و بابییە",
"لە مڵک و شاە و تەختییە",
"لە عەلی زیاتر کەسم قەبووڵ نییە.",
"جافەرموی: ئەستیێ سەر بە دوژوارە",
"کەلیمەی شەهادەتت بێ لە زارە",
"هەتا لە عەلیت پکەمەوە مارە.",
"کوتی ئەو ئەستی دە زەریفە",
"نێویان لێ گۆڕی، نێویان نا حەنیفە.",
"لەو ئەستی دەدەم دوڕە",
"ساڵە وەختى تێ وەر نە گەڕا",
"خودا بەوی دەداوە کوڕە.",
"لەو ئەستی دە زەریفە",
"خوڵا دەیدایە کوڕێکی بێ ناقیس ولەتیفە",
"نێویان دەنا محەممەد و",
"بە دایکی هەڵیان دەدا ایبنو حەنیفە.",
"ئەگەر ئەوە گیرا، کافران شکان",
"گەڕانەوە بۆ قەیسەری ڕۆمێ",
{
"l": "حەزرەتی عەلی حەزرەتی فاتمەشی ژن بو. ئەو محەممەدە سێ ساڵ لە حەزرەتی حەسەن و پنێج ساڵ لە حەزرەتی حوسێن گەورەتر بوو."
},
[
"چون خودا دنیای وا دانا",
"لە زەمانی حەزرەتی تا دەکەوێتە ئەو زەمانە",
"محەممەدیان ناردە دەفتەرخانە",
"دایکی بەدڵ موسوڵمانە.",
"محەممەد زرینگ و خۆش ئەحواڵ بوو",
"وەکو شمقاری خاڵخال بوو",
"بە وە پێک نایە مندال بوو",
"بە سەر مامۆستای دا زاڵ بوو.",
"خوێندی خوێندنی تەواوە",
"بەعومری خودای و ڕزقاوە",
"کوڕێکی زۆر ساحێب ناوە",
"بەعومری خودای دروستی کرد",
"بلین ساحێب ناوە",
"بۆڕۆژێک ئەگەر بڵێن لیێ قەوماوە.",
"پادشایە هەر تۆڕەحمانی",
"عومری لە چاردە ساڵانی",
"لەمەککە و مەدینان بوو بە نان گرانی",
"چونکە موقەددەر خودا وای داوە",
"نان و ئاویان کەم ماوە",
"بەیتولماڵە بەتاڵ کراوە",
"کارێکی خراپ ڕوی داوە.",
"ئەوە حەزرەتی عەلی هاتەوە،",
"سێ میوانی دەگەل بوون",
"چون ئەوان هێندە مەستی خوڵایی بوون نەیان دەپرسی چمان هەیە و چمان نییە.",
"میوان برسی بوون",
"خەڵکی تاییفێ بوون، ماندوو بوون",
"فەرمووی: نانی بێنن بۆ میوانان",
"مەحرەماتە پێیان گوت: ئاخر نییە",
"جا کوتی: ئەگەر نەبێ ئەمن خەجاڵەتی میوان دەبم،",
"جاچون میوانم دەگەل بێت و هیچمان نییە؟",
"غوڵامێکیان بوو نێوی تەتەر بو",
"کوتیان: ناردومانەتە بەیتەلماڵ",
"لە وێ بۆ کەس نەماوە هەتا بۆ ئیمە",
"محەممەد حەنیفەی دەستە و نەزەری ڕاوەستا بوو،",
"بزانێ چ عومرێکی هەیە بیکا",
"ئیمام بوو شێری جەببار",
"لە گەل کوڕی گرت بنار",
"میوانم دێتن هەزار",
"نەبێ نە نان نە ئاردی",
"یکەومە سەر قسەی ساردی",
"میوان بڕوا بێ دەرخوارد",
"پکەومە سەر قسەی دە سارد",
"میوان خێر و بەرەکەت",
"لە بۆ دنیا و قبامەت",
"لە بۆ دونیایە سفەت",
"لە بۆ قیامەتێ جەننەت",
"نانداران کاری خۆ کرد",
"گۆیان لە مەیدان دەر کرد",
"روحیان لە دۆزەق هەڵبرد",
"رویان لە جەننەتێ کرد",
"بێ نانان بێ ئیمان مرد.",
"چون دەبێ تو ئەوە بزانی",
"تا عومرت ببێ فانی",
"بێ خۆراک و بێ نانی",
"ئەمن تەڵخە ئەحوالم",
"موواخیزەی ماڵ و منداڵم",
"ئەمن بە وەم نەزانی",
"بێ خۆراکی و بێ نانی",
"لە کنە خۆی تۆ نۆجوانی",
"ساحێب گورزی گرانی",
"ئەتو خوارزای کافرانی",
"چاکم بدەیە مەیلە",
"خاڵی ئەتو فوزەیلە",
"مەملەکەتی دو جەیلە",
"سویندم خوارد بە بێنەزیر",
"دەبێ پچی و نەبی گیر",
"کافران بگری بەیەخسیر",
"دەغڵ پەیداکەی بەشیر",
"کافران پکەی دڵ مەلول",
"ئەگەر پچیە ئەستەمبول",
"بە حوکمی گورزو بە شأن",
"بە فەرمانی شای ڕەحمان",
"لە پیش دا پچو نێو خاڵان",
"بە حوکمی شیری دەببان",
"دەبێ پەیدا کەی دەغڵ و نان",
"من ڕوو زەردم لە میوان",
"ساز بە، زوو بە مەبە گیر",
"هیچ مەکە بەهانە و تەقسیر",
"ڕەفیقی بێ موبەشیر"
],
{
"l": "چوونە نوێژی، لە مزگەوت بوون هەتا کەوتنەشەوی. کوتیان: نەهاری نەداوینێ پچینەوە شتێکی زۆر چاکمان دەداتی. ئەگە هاتنەوە، دەشیزانی هیچیان نییە، بەحەزرەتی فاتمەی کوت: نانی بینە. پیاڵیکی خۆی دانا، ئاوی تێ کرد، کوتی:"
},
[
"بیسمیللاهە ڕڕەحمانە ڕڕەحیم",
"بە قوووەتی حەق کارسازی قەدیم",
"ئیلاهی ئەگەر ئەتۆ چدەکەی",
"لە میوان و ئیمامم خەجاڵەت نەکەی."
],
{
"l": "ئەگەر هێنای ئاوەکەی دانا، شەمێکیان هەڵ کردبو ، ئیمامی عەلی کوتی : شەمەکە بکوژێنەوە. تەمەننای کرد، کو تی: ئیلاهی خەجاڵەتم نەکەی. کوتی : چراکەمان کوژاوە، بیسمیللا قەیدێ ناکا. بە عومری خودای خوانیکی بەحەشتی هاتە سەری قەت قەتیان نەخووارد بوو. ئاوەکە بوو بەو تەعامە. نیعمەت بە زیادیان کرد. کوتی : چراکە هەڵ مەکەوە بۆ خۆشتان نانی پخون. ئەوێ شەوێڕەفتاریان بەوە کرد."
},
[
"جا ئەوە محەممەد دەچوە نێوچەکان",
"فووی دەکرد لەیەک یەکان",
"سابلە تۆزی دەتەکاند",
"لە بۆ خەزای کوپەکان",
"دوازدە دوو زەرگی نادر",
"سەر پۆڵای قەرە تەمر",
"یەک له یەک بە قیمتتر",
"زەنگ دەسووتێن وەک ئاگر",
"یەکیان لە یەکیان چاتر",
"نەی کرد ئەندێش و فکر",
"دوازدە دوزەرگی دوشوار",
"سەر پاک پۆڵان و نووکدار",
"ئاو دراون بە زهەری مار",
"پاک غەدەنگن وەک ڕەشمار",
"لە بۆ خەزایە کوففار",
"دوازدە دوو زەرگی نادر",
"هەڵ گیران ئەتو بگر",
"زرێ و قەلغان و خەنجەر",
"زدەو قاغان وخنجر",
"تیر داندران ئەو بەر ئەو بەر",
"وا لە خوی دەدا حونەر",
"دوازدە بو تیخی دەببان",
"جەو هەریان لێ دەرژان",
"وەکو شیری گەرمەلان",
"جەوهەردەتکێ لە چاوان",
"لە بۆ خەزای کافران.",
"مەتحی چەکان خلاسە",
"بەغيرەت و ممتاسە",
"لە سەر ئەو دەنگ و باسە.",
"زرێ و قەلغان و مەتاڵ",
"دوازدە خەنجەری دەم لاڵ",
"حازر بوو گورز و گۆپاڵ",
"دڵ دەستی کردن بەناڵ",
"بۆ خەزایە دین بەتاڵ.",
"مەيتەر عەبدوڕڕەحمانە",
"بڕوا بۆ مەيتەرخانە",
"قابیلی من لەوانه",
"جیهان پەیما سوڵتانە",
"بۆ ڕۆژی لێ قەومانە.",
"جیهان پەیما بوو سم خڕ",
"گوێ مەقەست و مەنزل بڕ",
"نرکەی دێ وەکوو کوڕکوڕ",
"لە بۆ خەزای گاور قڕ",
"جیهان پەیما بەحرییه",
"قەترێک نێوچاوانی سپییه",
"کەس وڵاغی وای نییه",
"عەسڵە شێر خەزاڵيە",
"هاتە دەر لە مەيتەر خانه",
"کلک بەيداغی شاهانه",
"گەردن ماری کویستانە",
"چاو وەک زیرەی کرمانە",
"زین و سەقاو بێتە خوار",
"پاک ئاوریشم و سەدەفکار",
"کەس نەيديوە مەگەر ئەو جار",
"با ساز پکەن دەسکە و سار",
"لغاو ەڵای دەستە و شار",
"ساز بێ ئەڵڵای ببێ یار",
"لە بۆ خەزایە کوففار",
"سێ سەت وشتر بە قەتار",
"ئەو سێ سەتە پکەی بار",
"فەرەغەنیمان بێ ئەو جار",
"کەمەندی شانە و شانت",
"دەچییە ماڵی خاڵانت",
"شیر و خەنجەر و ساتور",
"یان بە خوا ویست یان بە زۆر",
"یان بە خوا ویست، تەکلیفدار",
"یان بە دووزەرگی دوژوار",
"دنیایان لێ پکە بە زەهری مار",
"قابیلەتیان نییە کوففار",
"من پێت بڵیم نسيحەتکار",
"چونکە جەبعەی ئيمەيە",
"لە موسوڵمانەتی دا هەیە",
"ئەمن جەرگم لەت لەتە",
"موسوڵمان بە قیمەتە",
"دەبێ دڵت نەسرەوێ",
"بە ڕۆژ هەتاکوو شەوێ",
"سێ سەت بارم لێت دەوێ",
"ئەوساز بوو. ئەوە دایکی هاتە دەری،",
"کوتی: لە ڕکێف سوار بە وەکوو مەرد",
"قەت نەخەجڵێی شێری زەرد",
"لە گەڵ بابتم کردوە شەرت",
"مەردبی، نەبی بە نامەرد",
"کافرم بۆ بکەی کەرت و پەرت",
"خودا بتداتن ئیقبال",
"بی گێڕنەوە تا سەتساڵ",
"کافر پخە گاڵەگال",
"نێوبانگت بڕوا عەبداڵ",
"ئەگەر بۆ خۆت بزانی",
"لە من و عەلی مەردانی",
"شیرێکی بێ وچانی",
"دەچيە ماڵە خاڵاني",
"بڵی: ئەگە هاتوم ئەی یارم",
"ئەمنيش لەنگۆ بەژردارم",
"پیاوێکی زۆر وشیارم",
"من ڕمبێ دەچەقێنم",
"خوێنتان دەپڕژێنم",
"حەقی خۆم لێو دەستێنم",
"یان سەرو دەپەڕێنم",
"قسان نەکەی یەک بە یەک",
"يەخسير نەبی تو ئەو جار",
"ناممێنێ حورمەت و چار",
"سەت جاڕبەو نەبیە نازدار",
"لێم بدەن تانووت و هاوار",
"مەجبورم دەبمەوە کوففار",
"گرمەت بێ عاڵەم بزانێ",
"وەکو هەوری عاسمانێ",
"کەمەند پخە سەر شانێ",
"کەمەندباوێ سەر ملی",
"سەر بەبێ ئەجەل ناشتەوە بن گڵی",
"دیفاح لازمە ئەی یار",
"ئەی فرزەندیڕێی دیار",
"بە وەت پێکدێ کار و بار",
"خۆت بسپیرە بە سەتتار",
"دوعای دايک بۆ عەولاد",
"خودا قەت نایدا بە باد",
"دەچیە چۆڵی و چۆل وڵات",
"پێغەمبەر بێ لە فریات",
"دەچیە هیچکەس نەناسە",
"کوڕێکیزورممتاسه",
"فريات بێ حەزرەتی عیسا",
"لە خۆت دەتا نووت و حونەر",
"گۆ لە مەیدان بەرە دەر",
"بە غیرەت و بە جەوهەر",
"هانام ساڵح پێغەمبەر",
"دە بڕۆ لە سەرایە",
"بە هومێدیخودایە",
"بەردی سارد و گەرمت وەبەرپێی نایە"
],
{
"l": "ئەوە هات، هەچ مەنزليکىهات کافران جڵەوگیریان لێ دەکرد دەیگوت: دەچمە مەملەکەتی فوزەیلی و دوجەیلی. خاڵی نێوی شەنگ بوو. ئەوە هات، لە بەر خاڵی کافر لە هیچ جێگایەک جڵەوگیریان لێ نەکرد."
},
[
"وەکوو شێر، خۆی نەکرد لات",
"پێی بڵێن خوارزات هات",
"من پیاوێکی بە فامم",
"شێری دەوری عەیامم",
"شەنگ ئەگەرزانی لە خۆێ دا حونەر و زات",
"بە ئیستیقبالييە وە هات."
],
{
"l": "بەگاو و گەردون بۆ کردن. ئەگەر نیشانەی خوشکی پێ یوو ئیحتیرامی گرت. جا بردی بۆ ماڵێ، مێهمانی بوو تا حەوت ڕوژ. جا کوتی: مەتڵەبت چییه؟ئەوەندەی بۆوم بکرێ، ئەگەرچی مەزهەبیشمان يەک نییە، بۆت پێک دێنم. کوتی: بەخووایشت یان شەڕاڕەت لە مەملەکەتەکەت دەخەی. کوتی: ئەگەر شتێکی بە خوایش پێک بێ شەڕ و خوێنڕێژی دەوێ؟ کوتی: لەمەملەکەتی ئێمە بێ دەغڵييە."
},
[
"سێ سەت وشتر بە قەتار",
"بە بێ گفتوگۆ و پرسیار دەبێ هەمووم بۆ پکەی بار",
"لە گەڵ شێست هەزار دینار",
"لە دنیای پیێ بکەمڕفتار",
"گوێت لە من بێ ئەی حونەرە",
"نەڵێی فەقيرە و دەست بە سەرە",
"حەقی دایکمت لەسەرە",
"لە جەنگێ ڕا نامێنم",
"شابازی چەنگ بە خوێنم",
"حەقی دایکم دەستێنم",
"کوتی چاوبازە وەک سەقره",
"بەهانەم پێ مەگره",
"حەقی دایکت وەرگرە"
],
[
"هەچی کوتی دایە، ڕوحمى پەڕیە سەری، دڵی محممەدی ئاسوودە کرد. دە شەوی بە میوانی ڕاگرت. بۆ خۆشی سەد وشتری دایە. ئەوانیشی بۆ بار کرد. قەزنەفەرێک بوو، یەگجار زۆر پاڵەوان بوو، لە نێو کافران دا کەسێکی دیکە نەبوو تای وی بێ، نێوبانگی مەملەکەتی گرتبوو، خەلکیمرریخێ بوو، ئاخر وه نەبێ ئەگەر پادشا بێ، تەواوی پادشا وەپیش خۆیان دەخست.",
"پادشایەک بوو، نێوی ياقوب شا بوو، کافربو. کچێکی بوو نێوی شەعرە بوو، ژنێکیشی بو نێوی گوڵەندامبوو.",
"قەزنەفەرڕۆژێکی لە تەللاشی زۆرخانە دەهاتەوە، بە بەر سەراپەردە داهات.",
"شەعرە جوانێک بوو، لايەقێک بوو، دەبوو پچیە تەماشایەی.",
"ئەگەر هات چاوی پێ کەوت. لە سەر تەکی پەنجەرە شەعرە ڕاوەستا بوو، شێست و شەش تار زولفی عەمبەر ئاسای بەردابووە و پرێشان کردبوو.",
"چومکی نۆجوانە دەلێی شەهينە",
"گوڵ دڵی بولبول ڕفێنه",
"ئەو قەزنەفەرە ئەگەر چاوی پێ کەوت وەک بە گاز ڕەگی بەدەنی هەمووی دەربێنن بەو قەرارە بوو. جاکوتی:",
"قوربانی لەنجە و گوفت و ناوت بم",
"قوربانی هەنیەی نەشيواوت بم",
"قوربانی لیمۆی دەست لێنەدراوت بم",
"شەرت بێ خەریکی شەو ڕاوتبم",
"ئەوەهاتەوه.تيخ لە دەستی شەعرە بۆوە لە جەرگی قەرنەفەری حەرامزادە درا لە پشتی هاتە دەرێ. هێندەش ساحێب حونەر بوو شەرمی لە کەس نەدەکرد، پاش یازدە سەعات تیری شەعرە دڵی دێشاند، دڵی نە دەسەورا. هاتە مەجليسى شا، شا کوتی: بۆ وا ناڕەحەت و شێواوی؟ کوتی: ئەمن دایمە لە زۆرخانەم، چەند کەللەی دوژمنم بڕیوە، چاووم بە کچی تۆ کەوتووە، ئەگەر نەمدەیەی یان تەختت لێ تێک دەدەم یان خۆم دەکوژم یان مەملەکەتت لێ دەشێوێنم. کوتي: مۆڵەت، بیست و چوار سەعات جوابت دەدەمەوه.",
"پادشا پرسی بە وەزیران کرد. چ جوابی قەزنەفەر بدەمەوە؟سبحەینی بە من دەڵێن کچی خۆی داوە بە کابرایەکی پاڵەوان!",
"پێکم بێنن نیاز",
"سی دەدەن بەسی، باز دەدەن بە باز.",
"ئەمن پادشام نامزەدی کچی من دەبێ پادشا بێ نەوەک نمەکخۆر و پاڵەوانێک بێ. جاکوتیان:عیلاج پەزیری نییه، ئینتیهای مەراتيب تەگبیرێکت بۆ پکەین. ئەسەحابەی ڕۆژئاوایە دەلین پێغەمبەرێکیان بۆ پەيدا بووه، تەواوی دونیایان موستەخەر کرد. دەڵین ئاموزایەکی هەیە، نێوی عەلييه، غەیبەری تێکدا، چی کرد و چیکرد. ئەو شەڕە هەر دێتە سەر ئێمە. پێشەزین پەڵپ لە قەزنفەر بگرە بڵێ: پچو سەری عەلی و چل ئەسحابەم بۆ ببڕه. تەواوی بوتپەرەستی دنیایە ئەگەر ئەو ئیفتیخارە بکا تەمەللوق بە تۆ دەکەن. جا کورتی ببڕینەوە. سبەينێ بە قەزنەفەریان کوت، کوتیان: ئەگەر بچی سەری چل ئەسحابە و عەلی ئەبووتاليب بێنی ئیمەش شەعرەت دەدەینێ. جاکوتی:بەشەرتێک ئەمن دەچم ئەگەر شەعرە و گوڵەندامی دایکی دەگەڵمبن. دەبێ بە خيوەت و تەدارەک و بارەگا و بە هەموو شتێکەوە دە گەڵم بن."
],
[
"ئەماکوتی: شاهم ناچم بەتەنێ",
"ڕەگەڵم خە قۆشەنێ",
"عەلی پێم نەکا پەنێ",
"جاکوتی: قەزنەفەرەی دولێرە",
"من دەڵێم تۆ گوێ بدێرە",
"پاڵەوانان بژمێره",
"پالەوان بێنبیان بینم",
"گورزیان هەڵ بسەنگێنم",
"سووک بێ سینگیان هەڵ دێنم",
"جاڕچی چووبۆ سەر تالار",
"چریکاندی لە چوار کەنار",
"کەڕەی تەواو شێست هەزار لەشکر جمی و هاتە خوار",
"بەرەو شاقەتڵی نازدار",
"هەزاری کورسی نشین",
"هەزاری کەمبەر زێڕين",
"سەفیان بەستبوو چین بە چین",
"لە موسوڵمانان بە قين",
"ئێمە داوخوازین دەچین",
"وەکوو کەوباڕی برسین.",
"ئەوە ساز بوون، خەبەریان بە شەعرە دا، کوتیان: دەبێ دەگەڵ قەزنەفەر پچی، دوازدە هزار خێوەتی دوو بەڵگەی ئەتڵەس حازر کراوه. ئەتۆش دەبەن. شا لە دووی نارد، کوتی: بێ، شەرتم دەگەڵ قەزنەفەر کردووە دەتنێرم. ژن و کچ دەگەڵی دێن.",
"پۆلێک هاتبوون نەشميله",
"قامک پڕ لە ئەنگوستیلە",
"عاشق بە وان زەلیلە",
"زولفی عەمبەرئاسایی",
"هاویشتیان وەک فیدایی",
"هەمووی ڕۆستەم ئاسایی",
"پۆلێک هاتوون خانومان",
"وەک هەناری سەر دەستان",
"عاشق دەبێ بۆیان بێگیان",
"کەمبەرەی لعلى ڕوممان.",
"ئەوە ساز بوون.کورتی ببڕینەوە، تەدارەک و ئەسپابات بۆ شەعرە حازرکرا. شاقەتڵ کوتی: دەست لە دەستی یەکتری نێن.مەجبوور بوود، دە نا پێی خۆش نەبوو.ما",
"مەلەکە لە سەر کونجی لێوانت",
"لە سەر لێرى مەمکانت",
"بۆ زنجيرەی زولفانت",
"گوارەی لەعلىڕوممانت"
],
[
"ئەوە شەرت و قەراریان کرد. ئەگەر لەشکرەکەی سازبوو ،دایکیکوتی: دەگەڵ کچی خوم دەچم، نابێ خێوەتیان پێکەوە بێ.",
"پەنجا شەو بوو لەشکریان دەهات بۆ مەککە تێکدان.",
"ئەو وەختی محەممەد حەنیفە وەڕێ کەوت، بە ڕێیانکرد. ڕیگای حەوت سەعاتان دوەر بوو لە بارەگای قەزنفەر. ئەوەندە دوور بوو. محەممەدیان بەڕێ کرد،چوار سەت وشتریان بۆ بار کردبو. بە حیسابی بەڕێیان کرد، ماڵە خاڵی.",
"هاتن، وەک ڕێگای شەش حەوت سەعات. بوو بە شەو، حوکمی دایە لە هیچ کوێ جڵەوگیری نەکەن. بەهاریش بوو وەختەکه.محەممەد بە موبەششیری کوت:"
],
[
"محەممەد کوتی:موبەششیر",
"ئەتۆ بڕو مەبە گیر",
"ئەمما ئیشەڵڵای دەچوو لەبیر",
"بەو ئیشەڵڵايەی دەبو گیر",
"خەوی دەهات نەختيک. ئەوان ڕۆيين.",
"محەممەد شیرن لاوە لەڕێگایەی لا داوە",
"لە قۆڵی کرد لغاوە",
"مەتاڵی لە بن سەر داناوە",
"خەوی هات پاڵی داوە",
"سەحاتێک لە ئيستيڕاحەت دا ماوە.",
"محەممەد سەری هەڵێناوه",
"نیوە شەو بوو تەواوە",
"محەممەد لاوی شێر دەستور",
"سەری هەڵێنا بەرە و ژوور",
"ئاورێک داییسا لە دوور",
"محەممەد لاوی جڵەوکێش",
"جار لە پاش و جار لە پێش",
"لە ئاورێ دەچووە پێش",
"محەممەد شیرن لاوه",
"سەعاتێکڕاوەستاوه",
"کۆپەک لێيان هەڵداوه",
"لەشکرێکی زۆر تەواوه",
"محەممەد مەحتەل ماوە",
"محەممەد زۆر بێ باکه",
"خێوەتێک لەوان تاقە",
"بە سواری هاتە نیزیکی خیوەتەکە، وڵاغەکەی ڕاگرت،کوتی: خۆ ئەمن ڕێگام هەڵە کردووه؟",
"هەلبەت ئەجەل ئەمنی هێناوه",
"من ڕێگام لێ شێواوه",
"کافرن هەڵیان داوە",
"ئەگەر هاتە بن خيوەتەکە شەعره قسەی بۆ دایکی دەگێراوە.",
"شەعرە دەگەڵ گوڵەندام",
"دەیکرد گوفتوگۆ و کەلام",
"دەیگوت: دایکی ب ەجەوهەر",
"کارێکی گەورەم دیت بە سەر",
"خەون دەبێنی بە شەر",
"هاتە خەونم پێغەمبەر",
"ئەوەی لەشکری دەچنە سەر",
"ئەگەر پێم دەکەی متمانە",
"بەمنی گوت: ئەی جانانە",
"ئەتو دەتهێ میوانە",
"قەدری میوان بزانه",
"قەزنەفەر بێ ئیمانه",
"بۆ ئەو ببە موسوڵمانە",
"کوتی: دەبی ئەوە چ میللەتێکبن؟",
"کوتی: لەو خێوەتە دەسوڕێم، دەچمە خێوەتێکی دیکە",
"جیهانپەیما دەخوڕی",
"کیژ عاشق بوو دەرپەڕی",
"چاوی ئەنگوتە کوڕی",
"تیری ئاشقت جەرگمی بڕی",
"تیری ئاشقت بڕیمی جەرگە",
"لە جەرگت داووم زەرگە",
"وەپێش تۆم کەوێ مەرگە",
"بۆم هەڵداوی سەرا و پەردە",
"ئەی سواری چوڵييان",
"سەری منت بێ بە قوربان",
"لە من دەبی بە میوان",
"مەیکە گرمە و هەڵڵايە",
"لەشکر خەتەری تێدایە",
"ڕوحم بۆ تو جانفیدایە",
"وڵاغەکەی لێ وەرگرت",
"بە تەڕدەستی و دەست و برد",
"وڵاغی بۆ تاقەت کرد",
"محەممەدی بۆ خێوەتێ بەڕێ کرد",
"قۆڵی میوانی دەگرت لە خێوەتێی وە ژوەر دەخست",
"لێفە و دۆشەگی مەخمەر",
"ڕاخرا ئەو بەر و ئەو بەر",
"یاقووت و گەنج و گەوهەر",
"لە هەنیەی کەوتنە هەتەر",
"ساکين بێ کوڕی هەیدەر",
"نازانم سبەینی تا سەحەر",
"چ دەکا بینایە سەر",
"ئەوە هات بۆ بە خێرهاتن کردنی، شەعرە ئاشقی بووه، دەڵێ:",
"خەمت تۆ بدە بە باد",
"عەزیەتکێشی وەک فەرهاد",
"من خەونەکم وەدی دەهات",
"سنگمت بۆ پکەمە باغی شەدداد",
"ئەتۆ تێیدا پکە حوکمات",
"ئەرێ لاوی دوور وڵات",
"پێڵاوت سەر چاوم هات",
"بگرە هەنگوون و نەبات",
"هەچی مەقبوڵە لە لات",
"هەر چەندێکی دەتوانی",
"شەرمێ نەکەی میوانی",
"هەچی قسێکی دەزانی",
"بیکە بە حوکمڕانی",
"ئەی یاری جانیجانی",
"دوگمەی ترازاند تاق و جووت",
"گوڵ بە بای ڕەحمەت پشکووت",
"دەرکەوتن دوڕڕ و یاقووت",
"سنگم وەک باغی نمرود",
"چۆن نەشئەی کەللەم بزووت",
"قیسمەتت هات بۆ ئێره",
"کارت چیە و پێم بسپێره",
"چاو وەک مانگ و ئەستێره",
"هەنیەی گوڵی کەنێرە",
"ماندووی، ماندووت حەساوه",
"بگرە هەرمێ گوڵاوە",
"خەزێنە خوڵا بە تۆی داوە",
"مەنزوورتچییه؟ بلی، بینه",
"ئەو دوگمە بترازێنه",
"ها هاچەری خەزێنه",
"خەزێنەی شا بشکێنه",
"لاقت سەر چاوم هێنا",
"ئەی میوانی عەرەب سوار",
"بەخێر هاتی جار و بار",
"لە چەنگ ئەو گۆڵی مندار",
"خودا پێکت بێنێ کار و بار",
"گە بێتو بمکەی ڕزگار",
"ڕووحی من پکەی قوتار",
"خەزینە و گەنج بە خەڵوار",
"دوڕڕ و یاقووت و مەرجان",
"سەر ئەفراز هەتا شاشان",
"بانی زنجيرەی زولفان",
"لە گەل شەمامەی مەمکان",
"پاکی لە بەر دەستی دان",
"فەرموو سەرپشک بە میوان",
"زنجيرە و تۆق لە گەڵ گۆ",
"نارنج و سێو و لیمۆ",
"تیر ئەندازی چاو و برۆ",
"دەروونم پڕ لە بۆسۆ",
"لێيان سەرپشک بە میوان تو",
"زووتر پکە دەست و برد",
"ڕووحی خۆم تەسلیمت کرد",
"گاوری مەلعوونی دین کورت",
"نەوەک قاسيد بنێرێ",
"ئەو بە ئێمە دەوێري",
"لشکرمان لێ دەژمێری",
"نەک کەللەمان هەڵدێرێ",
"دوێ شەو نوستبوم بە خەتەر",
"هاتە خەونم پیغەمبەر",
"لە دەستی نام يەک گەوهەر",
"میوان نەکەی دەست بە سەر",
"تۆ میوانت دێ دولبەر",
"هەزاری وەک قەزنەفەر",
"گۆڵی پیری بەد نەزەر",
"ئەو مەلعوونی عاقلکەر",
"دەیکەم بە قوربانی سەر",
"ساکن بێ کوڕی هەيدەر",
"ڕووح لە گیانم چۆتە دەر",
"بۆم بوویە ئاوی کەوسەر",
"زۆر ماندوو بوم لەو سەفور",
"چومکە دڵم دەسووتا",
"قەت شا نابێ بە گەدا",
"بە عومری سوبحان دانای بیێ زەواڵ",
"ئەستێرەی سەحەر هاتە دەر پەڕ و بال",
"معەزين فەرموی ئەڵڵاهوو ئەکبەر",
"بە تۆفیقی هەق دەهەندەی داوەر",
"ئەوە دییارە ڕۆژە و زوڵاڵه",
"تاوس چەتریان کرد بولبول بە ناڵە ئەوشۆ نەنوستبو ئەو ماە جەماڵە",
"ئەو شیرین ئەخلاق ئەو خوش ئەحواڵە",
"دەڵێی هەڵاڵەەي شلک و کاڵە",
"سەر زەنیشت مەکە، ساحێب ئەحواڵە",
"تازە کە عەمری لە چاردە ساڵە",
"وەک تەیری برسی گەلێک تیژباڵە",
"محەممەد ئاشقه، هیچ هۆشی نییە",
"هیچ ئاگای لە عەمری دنیایە نییە",
"نازانێ نە دۆست نە دوژمن چییە",
"ئەگەر دیتییان ئەسپێک لەوانە",
"مەردێک هاتە دەر شێری لە لانە",
"خەبەریان برد بۆ شا ئەوانه",
"کابرايە شێتە مەست و دێوانە",
"ئەرجو تۆ مەگرە شاهی کارخانە",
"نابەڵەد بووە ئەو هیچ نەزانە",
"ئەوشۆ میوان بووە لە حەرەمخانە",
"قەزنەفەر خۆ بەبێ شەعره زیندەگانی نەبو، ئیدی ئەگەر وای زانی چاوی دەرپەڕی لە حەیفان!",
"پەردەی هەڵداوە و پەردەی دادڕی",
"وەکوو پیرە سەگی نەڕی و دەوەڕی",
"سەر شان و دەستی خۆی پاک پچڕی",
"وەکوو هەژدیها ناڵی ودەخوڕی",
"ئەوە زانیان قەزنفەر زانیویە، محممەدیان سەر حیساب کرد، شەعرە کوتی:",
"کوڕە نەترسی",
"ئەگەرڕووحمان نەجاتی ببێ",
"هیچ مەپرسە لەو قەد شمشاڵه",
"دەردێکی وەهات کردوم حواڵە",
"ئەوشوکە ژییاوم وەدەزانم سەت ساڵە",
"ئەوە من دەچم پێش و نەقڵی شا",
"بە مێهرەبانی لێیدەکەم تکا",
"بەڵکوو بە یەخسیر وڵاغەکەت ببا",
"بۆ خۆت نەکووژێ و مۆڵەتت بدا",
"محەممەد پێی گوت: یاری شەنگ جەماڵ",
"مەگری مەبارێ بە دوو چاوی کاڵ",
"دوروونم مەکە بە تەڵخ وبێ حاڵ",
"ئێیستا دەبینی جەنگ وگاڵەگاڵ",
"ناکوتی دەغیلت سەت ئەلئەمانە",
"زۆر پاڵەوانە، گورزی گرانه",
"نە گوستەهەمه، نە قارەمانه",
"مەردە وەک ڕۆستەمی زەمانە",
"شەعرە کوتی: لێی گەڕێ. محەممەد هاتەدەرێ، لە پیش وڵاغەکەی ڕاوەستا. شەعرە و گوڵئەندام هەرتکیان موسوڵمانببون، به پیریوە هاتن",
"هاڕەی کرمەکان بەندی بەر بەنە",
"بە میهرەبانی و بە زەردەخەنە",
"بۆ وا عێجزی ئارامی دڵانە",
"بۆ چ قەوماوە لەو دەور و مەکانە",
"باز نانیشێ لە سەر ئەو زولفانە",
"لەوە دەپرسی فەقير ميوانە",
"من لە گەڵ تۆمە شاهی جیهانگیر",
"ڕێگای بزر کردووە هاتووە فەقير",
"بێدەستەلات و منداڵ و ژیر",
"به منی ببەخشە تۆ نەیکەی دەزگیر",
"کوتی: جا بۆ هاتۆتە کن نێرگسی خاو",
"مەگە نەیدیبوون خێوەتی هەڵدراو",
"حەوسەت خێوەتی بەرپا کراو",
"قەند و هەنگون، خوان حازر کراو",
"گوڵاو و نەبات لە گەڵ سەهۆڵاو",
"بۆ لە کوێ میوان دەبن مەرد هە تاکو پیاو؟",
"دەبێ کەللەی سەری بیبەن مرخانە",
"ئەوە شێتە، شێت و دێوانە",
"پیاو میوان دەبێ لە حەرەمخانه؟",
"گەلێک دەباران شەعرە و گوڵئەندام",
"بە لەبزی شیرین زۆر بە خۆش کەلام",
"ئەوە توورە بوو هیچ جوابی نەدان",
"پچن بانگی کەن ئەو شێتی عەوام",
"چ کارەیه، با بێتە لام",
"شەعرە گەڕاوە بە دڵی پڕ خەمەوه، وەختە لە تاو محەممەد دڵی بتۆقێ.",
"ئەگەر گەراوە وەردۆکی باڵتەڕ",
"عەزیزم نەکەی جەنگ و جودا و شەر",
"نەم کەی ماڵ وێران دڵ بریندارم",
"بە زمانی خۆش پیک بێنە کارم",
"بۆ میوان ڕاگرتن من خەتابارم",
"ئەما مەحزی ڕەزای خوڵا مەدە ئازارم",
"عیلاجی ناکرێ گەبری بەیداغدار",
"لە دوای سوار دەبن ئەو هەزار هەزار",
"هەموی مەلعوونن، خوێن ڕیژن کوففار",
"بە زهەری هەلا خۆم دەکەم قوتار",
"با لەو دنیایەڕوح پکەم ڕزگار",
"بە دەست قەرنەفەر نەبم گرفتار",
"ئەوە محەممەد هات",
"لێی مۆڕ بۆوە بە توندی و بە تیژییە",
"عەسڵ و نەسەبت چییه",
"باب و باپیرت کێيه",
"ئەی سووارەکەی جوندییه",
"ئەمن ئەتۆم نەدییە",
"بۆ خۆت نەکرد معاریفییە؟",
"ئەی ئەبلەی هیچ نەزان",
"خوێنت دەرێژمە مەیدان",
"پێم بڵێ نام و نیشان",
"کوتی: لە گەڵ تۆمە جوانمێره",
"من دەڵيم تۆ گوێ بدێره",
"عەسڵم عەرەبی ژێره",
"قیسمەت هێناومیە ئیره",
"بە قیسمەتێم بسپێرە",
"شەعرە کوتی: فەقيره، مەیکوژە و لیی گەڕێ.",
"کوتی، بڕۆ و مەبە گیر",
"بەجێ بێلە ئەسپ و شير",
"لە گوڵئەندام دەکەم تەخسير",
"دەڵێ: تۆ مەیکە ئێخسير",
"مەیکوژە بەدبەخت و فەقیر",
"محەممەد کوتی: با من گەدا بم تۆ بلێی شام",
"قسەی وا مەکە لە لام",
"ئاخر بێ ئەسپ و شير ناچمە ماڵ",
"دەبمە کۆینەی هەزار ساڵ",
"گەپم پی بدەن کوڕ و کاڵ",
"پێبکەنن ژن و منداڵ",
"لێم تەڵخ مەکە ئەحواڵ",
"بزورگ بە دوڕی لاڵ",
"بیکە بە خاتری چاو کاڵ",
"نەت شکێ بەخت و ئیقبال",
"بە سەر دوژمن دابی زاڵ",
"کوتی: ئەی شێتی هیچ نەزانە",
"چومکی هاتیە حەرەمخانە",
"برۆ دەتکەم بێ گیانە",
"محەممەدڕقی هەستا،کوتی:",
"کافری دین نا موحکەم",
"لێت حەرام دەکەم حەڕەم",
"نات هێڵم بە زۆر و کەم",
"کەمەندت لە ملی دەخەم حەڕەمت بۆ خۆم دەبەم",
"کافری دین نا دییارە",
"تکا ناگری ئەو جارە",
"يەک محەممەد يەک بێ پیر",
"قسەیان نەبوو یەکتر گیر",
"لێک بڵند دەبوون بە شیر",
"کافر ئەگەر وای زانی",
"گورزی سیێ سەت باتمانی",
"دای هێنا بۆ نێو شانی",
"خۆی ئەسپارد بە سوبحانی",
"عەزيەت نە گەیشتە گیانی",
"گورز تۆق و تۆق مەتال",
"دنیای لێ کرد ترش و تاڵ",
"لەو کافرەی دین بە تاڵ",
"بوو بە ناڵە و گاڵە گال",
"ئەوە لێک ڕاسان، شەققەی شیران پەیدابو.",
"تیخێکی بوو زارەنا",
"بەردی دەبڕی وەکو ئاو",
"دایهێنا کۆڵی گڵاو",
"مووی لێ نەدەبوو بڵاو",
"تیخێکی بوو زارەلوو",
"لە قەبرغەی کەس دا نەبوو",
"درەنگی لێ نەخستە زوو",
"دایهینا گۆڵی بەد خوو",
"بە ویش مراد حاسڵ نەبوو",
"هەڵی کيشا جەوهەردار",
"کەمەند لەشان هاتە خوار",
"دەندەم لە گۆڵی مندار",
"کەرگ و سەندەڵ و بزمار",
"بەخۆی و بە فیلی چووار",
"سەت جار بەو نەبیە نازدار",
"کەڕەتێکە نایکەمە دوو جار",
"کە لەتی نەکەی مندار",
"لە خۆت نابەستم چ جار",
"دەتبەمە سەر وەستاکار",
"دەتکەم بە ناڵ و بزمار",
"بۆ سمی ئەسپی نازدار",
"دەنگی و گەرمەی مەیدانێ",
"لە ڕۆژی شیر کیشانێ",
"لە قڵپەی خوێن ڕژانێ",
"هەڵی کێشا بە یەک جار",
"چومکی قادری گرت بە یار",
"چاوی لێ بوو چاو بە خومار",
"دای لە مەلعونی مندار",
"ئەویش زۆری پێ برد چار",
"وەهای لەت کرد وەک خەیار",
"قوڕبە سەر بوون قەوم و کار",
"کافر جمين، هاتنە خوار",
"دەورییان لێ گرت وەک حەسار",
"تێی خستن گەڵا ڕێزان",
"وەک خەزەڵێ پاییزان",
"خوێن کەلاکی دەبزواند",
"لە گەڵارێزانیش چاتر",
"لە میسالی پووش و ئاگر",
"کافرن، مەزە چەوتن",
"وەک دار و بەرد دە کەوتن",
"زۆری کردن کەرت و پەرت",
"کەرت و پەرتی گاوری ڕەش",
"خوێن لە عەرزی هاتە جۆش",
"کافر پێی دەبن بێ هۆش",
"وەکو ئاخر زەمانه",
"قەرقەش و شێر لێکدانه",
"خوێن دەفرێ وەک جۆلانه",
"خودا شەوی هێنا سەر دەستانە"
],
[
"ئەوە ئەگەر قەزنەفەر کوژرا بە جارێک سێسەت نەفەر بەگزادە هاتن بە دڵخۆشی دانەوەی کچی شا.",
"کوتیان:نەڵێی قەزنەفەر کوژرا، ئێمە هەر نوکەری تۆین.",
"شەوێ محەممە دحنیفە برینداربو، حاشارگەی وەگیر نەکەوت، زگی دڕی چوو دەنێو کەلاکی قەزنەفەرەوە. قەزنەفەریش فیلێک بوو بە قەت سێ کەسان زەلامبو.",
"شەعرە دڵی تاقەتی نەگرت، کوتی: دەبێ چی لێ هاتبێ؟ بە ئەندازەيەک ئاشق بوو مەگەر خودا بزانێ."
],
[
"دایە عەزیەت بکێشه، نەختێک بگرێ",
"ڕەببی مەرگم وە پێشی گەڕێ",
"ڕووحم وەک تەیری تیژ باڵ",
"لە سەر سەری دەگەڕێ",
"بزانە ماوە یان کوژراوە",
"میوان له شەڕێ",
"ئەمن بمرم ژیانم بۆ چييه",
"قەزنەفەر کوژراو",
"میوان دیار نییه",
"غەريبه، بزانە عیللەتی چییە",
"ئەگەر هات و دیتت ئەو چاو شەهێنە",
"کوژرا بوو یان مابوو خەبەرم بۆ بێنه",
"دەستی کرد بە گەڕانێ، تاريک ببو، محەممەد حنیفە چاوی پێ کەوت، بانگی کرد، کوتی:",
"تۆ دەزانی میوانت خراپی لێ قەوماوە",
"دەردی شەعرەیە بە منی کێشاوە",
"ئيحتياجم بە تۆ من چۆڕئک ئاوه",
"کوتی: ئەوە ماوی عومرم",
"بۆ من بووی بە قەند و نەبات، ژیانی کچم",
"غەریبی دوور وڵات",
"مەردی پر حونەر، ساحێب زۆر و زات",
"بە چاوان! دەبێ من ڕانەمێنم",
"بە حەوت جێگایان ئەستۆم بشکێنم",
"خزمەتت پکەم ئاوت بۆ بێنم",
"ئەوە گەڕاوە، کوتی: ڕۆڵە مزگێنیم دەيە لە کەلاکی قدزنەفەر دایه، ماوە ئەمما برينداره، داوای ئاوی کردووە. بۆخۆی ئاوی بۆ هێنا و هات.",
"بەجێی هێشت خێڵان",
"ها گەرنت بۆ پکەمە حەوزی سمێڵان",