پڕۆژەی بڤە بۆ کۆکردنەوەی داتایە لە ماڵپەڕە کوردییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پێناو وردبوونەوە لەوەی تا چەند وشە نەشیاوەکان تێیاندا بەکاردێت. مەبەست لە وشەی نەشیاوەکان; هەر وشەیەکە کە بۆ تەمەنی منداڵان نەشیاوبێت و پێویست نەکات لەبارەیانەوە بزانن.
ئەم پڕۆژەیە لە لایەن چوار خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی کوردستان هەولێر University of Kurdistan Hewler (UKH) ئەنجامدراوە وەک ئەرکی تەواوکردنی کۆرسی (بیگ داتا). بەشداربووانی پڕۆژەکە هەریەکە لە محەممەد سەردار (ڕێبەری گرووپ)، مەحموود یەشار (شیکەرەوەی داتا)، یاسەمین سامی (هێڵکاری) هەروەها شەیما ساڵح (نووسەری ڕاپۆرت و بەڵگەنامەکار). سوپاسی تایبەت بۆ دکتۆر حوسێن حەسەنی، کە وەک وانەبێژی کۆرسی (بیگ داتا) هاوکاری سەرەکی بوو بۆ تێگەیشتن لە سووڕ و قۆناغەکانی (بیگ داتا).
سوپاسی تایبەت بۆ:
- دۆلان هێرش، کۆدەکانی ئەو بەکارهاتوون بۆ بەدەستهێنانی داتای ماڵپەڕە کوردییەکان لەڕێی فرەیموۆرکی beautiful soup لە زمانی پایتۆن :https://github.com/dolanskurd/kurdish_news
- بۆ وەرگرتنی داتاکانی سۆشیال میدیا سوود لە Facepager بینراوە: https://github.com/strohne/Facepager
- بۆ شیکردنەوەی داتاکان هەدووپ:Hadoop بەکارهاتووە
NRT2
Twitter replies
Crearive Commons Attribution-NonCommercial 4.0 International (CC BY-NC 4.0)